چۆن پارە بە دەستدێنیت لە روسیادا ؟

چ بانکێک باشە بۆ گۆڕینەوەی دۆلار بۆ روبڵ ؟

چ بانکێک باشە بۆ دەستخستنی کارتی بانکی ( ڤیزا کارت ، ماستەر کارت ) ؟

 خوێندکارانی ئازیز ، ئێمە دەزانین ژمارەیەکی زۆر لە ئێوە بە پارە دەخوێنێت ، لە وڵاتی خۆتانەوە لەلایەن خێزانەکانتانەوە پارەتان بۆ دێت ، چەند سیستەمێکی جیهانی گواستنەوەی پارە هەیە ( حەواڵە ) بەڵام باشترینیان سیستەمی وێستێرن یونێنە Western Unionچونکە

- ناردن و وەرگرتنی پارە لە ڕێی سیستەمی وێستێرن یونێنەوە Western Union بە نرخێکی کەم

- زوو بەدەست گەیشتنی پارەکە

- لە زۆربەی بانکەکانی جیهان سیستەمی وێستێرن یونێن Western Union هەیە

چ بانکێک باشە بۆ گۆڕینەوەی دۆلار بۆ روبڵ ؟

لە روسیا ژمارەیەکی زۆر بانک هەیە کە دەتوانیت پارەی لێ بگۆڕیتەوە ، دۆلار یاخود یۆرۆ بۆ روبڵ وە بە پێجەوانەشەوە . بەڵام نرخی دراوی بیانی لە بانکێکەوە بۆ بانکێکی تر جیاوازە ، بۆ ئەوەی باشترین بانک هەڵبژێریت سەردانی ئەم سایتە بکە www.1000bankov.ru

دواتر شارەکەت هەڵبژێرە و دواتر سایتەکە سەرجەم بانکەکانی شارەکەت پێ پیشاندەدات لەگەڵ نرخی دراوی بیانی لە بانکەکان و دەتوانیت باشترین بانک هەڵبژێریت بۆ گۆڕینەوەی دراو ،

بەڵام دەکرێت نرخی دراو لە هەمان بانکدا لە رۆژێک بۆ رۆژێکی تر جیاوازبێت ، بۆیە واباشترە هەر کاتێک ویستت پارە بگٶریتەوە سەردانی سایتەکە بکەیت و بزانیت لەو رۆژەدا ج بانکێک باشترینە بۆ گۆڕینەوەی دراو .

چ بانکێک باشە بۆ دەستخستنی کارتی بانکی ( ڤیزا کارت ، ماستەر کارت ) ؟

لە روسیا ژمارەیەکی زۆر بانک هەیە کە کارتی بانکی دابین دەکەن بۆ  پاراستنی پارە و بەکارهێنانی کارت لە بازاڕ و لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت . ئێمە پێشنیار بۆ ئێوە دەکەین وا باشترە کارت بانکی بەدەست بهێنن لە ڕێی بانکی سبێربانک  Сбербанк-Sberbank چونکە :-

١-سبێربانک لە هەموو شارەکانی روسیا لقیان هەیە

٢-سبێربانک چەندین لقیان هەیە لە ناوچە و شەقامەکانی شارەکاندا

٣-چەندین ئامێری بانکی سبێربانک هەیە لە شوێنە گشتیەکان کە دەتوانیت لە ڕێیەوە خزمەگوزاریەکان بەکاربهێنیت وەک پارە خستن و دەرهێنان لە کارتەوە ، پارەدانی مۆبایل و ئینتەرنێت .... هتد

٤-سبێربانک بەرنامەی تایبەتی هەیە بۆ مۆبایل کە دەتوانیت زۆر بە ئاسانی لە نێو مۆبایلەکەتەوە کارتەکەت بەکار بهێنیت

٥-لەنێو روسیا ژمارەیەکی زۆر خەڵک سبێربانک بەکار دەهێنن، لە کاتی ناردنی پارە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر ئەگەر هەردوولا هەمان کارتیان هەبێت ئەوا کریی ناردنی پارە نادەیت یان بەڕێژەیەکی کەم کرێی ناردنەکە دەدەیت بەلام ئەگەر کارتەکان هی بانکی جیاواز بن ئەوا لەکاتی ناردنی پارە بۆ کەسێکی تر کرێی زیاتر دەدەیت

  •  ناوەندی میدیایی ستیودێنت ستار

Contact

Phone: Russia +79963217002  
Iraq +9647711512008
Address: Russia, Kazan , Chuykova 60
Iraq , Slemany city , Qanat st.
E-mail: hazhan@doctor.com
studentcompany@mail.ru

Our Partners

Big Book co. Iraqstudyru.com         Capitalpolis Student Fly